فیلمی نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م خه‌ڵاتێكی له‌ ئه‌رژه‌نیتن هێنایه‌وه‌
وبسایت خبری کوردنیوزر،خبرها و رویدادهای ایران و جهان و مناطق کردنشین را در معرض دید بازدید کنندگان وکاربران محترم قرارمیدهد.ولازم به ذکراست وبسایت کوردنیوزکاملامستقل و وابسته به هیچ یک از جناحهای سیاسی نمیباشد. باتشکر مدیر وبسایت :علیرضاحسینی سقز
فیلمی نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م خه‌ڵاتێكی له‌ ئه‌رژه‌نیتن هێنایه‌وه‌
15 / 1 / 1392 ساعت 1:57 | بازدید : 4345 | نویسنده : علیرضاحسینی سقز | ( نظرات )
Peyamner  فیلمی دۆكیۆمێنتی "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م" له‌ ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ر ته‌ها كه‌ریمی، خه‌ڵاتی دووه‌می به‌شی نێوه‌نه‌ته‌وه‌یی فیستیڤاڵی فیلمی "UNCIPAR" له‌ وڵاتی ئه‌رژه‌نتین به‌ ده‌ست هێنا.

ئه‌و فیلمه‌ چیرۆكی دانیشتوانی شاری كه‌ركوك و سكاڵایان له‌ بوونی نه‌وت له‌ شاره‌كه‌یاندا ده‌خاته‌روو، چیرۆكی ژیانی و كێشه‌و گیروگرفتی خه‌ڵكی كه‌ركوكه‌.

لیژنه‌ی دادوه‌رانی به‌شی نێوه‌نه‌ته‌وه‌یی ئه‌و فیستیڤاڵه‌ له‌ 4 نیسان،  له‌ یاداشتێكدا له‌ ماڵپه‌ری فیستیڤاڵه‌وه‌ رایانگه‌یاندوه‌، ئه‌وان دوای سێ رۆژ كاری قورس و بینیی فیلمه‌كان، بڕیاریانداوه‌ ئه‌و فیلمه‌ خه‌ڵات بكه‌ن،

خه‌ڵاته‌كانی به‌شی نێونه‌ته‌وه‌یی كه‌ ته‌نها دوو خه‌ڵات دبه‌به‌خشێت، به‌م شێوه‌یه‌ بوون، خه‌ڵاتی یه‌كه‌م بۆ فیلمی "دوای هه‌موویان" له‌ ده‌رهێنانی رافائێل سار له‌ وڵاتی به‌رازیل، خه‌ڵاتی دووه‌م بۆ فیلمی "نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م" له‌ ده‌رهێنانی ته‌ها كه‌ریمی.

"نه‌وت شێرپه‌نجه‌ی شاره‌كه‌م" پێشتریش به‌شداری له‌ چه‌ندین فیستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌ك فێستیڤاڵی فیلمی دیكومێنتی "ئه‌لجه‌زیره‌" كردووه‌ و خه‌ڵاتی ته‌له‌فیزیۆنیERDELY  له‌ به‌شی دۆكیۆمێنتی ده‌یه‌مین فێستیڤاڵی  فیلمی له‌ شاری (مورش) له‌ وڵاتی رۆمانیا به‌ده‌ست هێناوه‌.
ئه‌م فیلمه‌، فیلمێكی 20  خوله‌كییه‌، له‌ كه‌ركوك و ده‌وروبه‌ری وێنه‌ی گیراوه‌، باس له‌ كێشه‌كانی بوونی نه‌وت له‌و شاره‌ ده‌كات.

نوسین و ده‌رهێنانی ئه‌و فیلمه‌ له‌ لایه‌ن ته‌ها كریمی ئه‌نجامدراوه‌ و كه‌یوان یوسفی كاری وێنه‌گرتن و هاوڕێ كه‌ریمی كار مۆنتاژی بۆ كردووه‌. 

ته‌ها كه‌ریمی ده‌رهێنه‌ری ئه‌و فیلمه‌ له‌دایك بووی ساڵی 1976ه‌ له‌شاری بانه‌ له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، سه‌ره‌تای كاری به‌ نووسینی چیرۆك ده‌ست پێده‌كات، ساڵی 2004 له‌زانكۆی هونه‌ری تاران له‌به‌شی سینه‌ما به‌كالیۆرس وه‌رده‌گرێت، تا ئێستا 4 فیلمی (سنوری ژین)، (زریان)، (سه‌مای مرواریه‌كان) و (كوێستانی سپی) ساز كردووه‌، یه‌كه‌م فیلمی سینه‌مایی دررێژی به‌ ناوی "كوێستانی قه‌ندیل" ته‌واوو بووه‌ وئاماده‌ی نمایش كردنه‌.

ناوی فیلم: نه‌‌وت شێرپه‌‌نجه‌‌ی شاره‌كه‌م
نووسین و ده‌رهێنان: ته‌‌ها كه‌‌ریمی.
وێنه‌گر: كه‌‌یوان یوسفی.
ده‌نگ هه‌ڵگر: عه‌‌لی وه‌‌فایی.
مۆنتاژ: هاوڕێ كه‌‌ریمی.
كات‌: 20 خوله‌‌ك



|
امتیاز مطلب : 0
|
تعداد امتیازدهندگان : 0
|
مجموع امتیاز : 0


مطالب مرتبط با این پست
می توانید دیدگاه خود را بنویسید


نام
آدرس ایمیل
وب سایت/بلاگ
:) :( ;) :D
;)) :X :? :P
:* =(( :O };-
:B /:) =DD :S
-) :-(( :-| :-))
نظر خصوصی

 کد را وارد نمایید:

آپلود عکس دلخواه:








منوی کاربری


عضو شوید


نام کاربری
رمز عبور

:: فراموشی رمز عبور؟

عضویت سریع

نام کاربری
رمز عبور
تکرار رمز
ایمیل
کد تصویری
نظر سنجی

بنظرشماكدام يك ازشهرهاي كردنشين زيربيشترهدف تهاجم فرهنكي قراركرفته است؟

آرشیو مطالب
خبرنامه
براي اطلاع از آپيدت شدن وبلاگ در خبرنامه وبلاگ عضو شويد تا جديدترين مطالب به ايميل شما ارسال شود



دیگر موارد
چت باکس

نام :
وب :
پیام :
2+2=:
(Refresh)
تبادل لینک هوشمند

تبادل لینک هوشمند
برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان kurdnews و آدرس kordstan.LoxBlog.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را د




آمار وب سایت

آمار مطالب

:: کل مطالب : 5108
:: کل نظرات : 148

آمار کاربران

:: افراد آنلاین : 1
:: تعداد اعضا : 47

کاربران آنلاین


آمار بازدید

:: بازدید امروز : 4259
:: باردید دیروز : 6453
:: بازدید هفته : 45521
:: بازدید ماه : 27902
:: بازدید سال : 27902
:: بازدید کلی : 6177009